به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نگاریا داوای 30 ترلیۆن یۆرۆ ده‌كات له بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتییه‌كه و ئه‌و پاره‌یه‌شی بلۆك كردووه كه بڕیاره بدرێته ئۆكراینا، ئێسته یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه‌وتووه‌ته قه‌یرانه‌وه و ناتوانێت بودجه‌ی ساڵانه تێپه‌ڕێنێت.
به‌مدواییه هه‌نگاریا بووه‌ته سه‌رئێشه بۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ڤیكتۆر ئۆربان سه‌رۆكی هه‌نگاریا، ڕێگره له‌وه‌ی 50 ترلیۆن دۆلار له هاوكاریی ئه‌وروپا بدرێته ئۆكراینا بۆ تێكشكاندنی ڕووسه‌كان، به‌م هۆیه‌شه‌وه گفتوگۆكان له‌سه‌ر هاریكارییه‌كانی ئۆكراینا له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌كه‌وه كه‌وته‌وه ساڵی ئاینده.
ڤۆن دێر لیین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا كه‌وتووه‌ته بارودۆخێكی سه‌خته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌و پێیه‌ی ئوربانی سه‌رۆكی هه‌نگاریا داوای 30 ترلیۆن یۆرۆی كردووه له بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتییه‌كه، له به‌رانبه‌ر لابردنی ڤیتۆكه بۆ پێدانی هاوكاری به ئۆكراینا.
كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا
دڵنیایان داوه‌ته ئۆكراینا له‌وه‌ی به بێ هه‌نگاریاش هاوكاری ئۆكراینا ده‌كه‌ن و ڕێیه‌ك ده‌بیننه‌وه بۆ گه‌یاندنی هاریكارییه‌كان به‌و وڵاته، به‌ڵام كێشه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت پاره‌داركردنی ئۆكراینا ببێته یاسا و له ڕێی یه‌كێتیه‌كه‌وه بدرێته ده‌ست ئۆكراینا، كه ئێسته هه‌نگاریا ڕێگریی لێ ده‌كات.
له‌باره‌ی پاره‌داركردنی ئۆكرایناوه مارك ڕوتی سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا ده‌ڵێ، په‌رله‌مان نییه و ئۆكراینا بێ پاره نابێت و به‌م نزیكانه پاره ده‌درێته ئۆكراینا بۆ سه‌ركه‌وتنی له شه‌ڕكه، ڕوتی گوتی، ئێسته 26 وڵات هه‌ماهه‌نگیان كردووه بۆ ڕه‌وانه كردنی پاره‌كه و ته‌نیا هه‌نگاریا ڕێگره، لای خۆیه‌وه ئوربان بووه به مڵۆزم و ده‌ڵێ، ناردنی پاره بۆ ئۆكراینا و هاریكاریكردنی ئه‌و وڵاته شتێكی هه‌ڵه‌یه و زیان به ئابووری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه هه‌نگاریا ڕێگری بكات له بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌باره‌ی ئۆكرایناوه، له ماوه‌ی ڕابردوودا باس باسی به ئه‌ندامبوونی ئۆكراینا بوو له ناو یه‌كێتیه‌كه و هه‌نگاریا وه‌ك هه‌میشه ڕێگر بوو له زیاد كردنی ئۆكراینا بۆ ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ئوربان پێی وایه یه‌كێتیی ئه‌وروپا زیانی ستراتیجی به خۆی ده‌گه‌یه‌نێت له ئه‌گه‌ری زیادكردنی ئۆكراینا بۆ ناو یه‌كێتییه‌كه.