كەسێك لە كەلار پاتری ئۆتۆمبێلی دزیبوو گیرا

:: AM:08:58:28/12/2023 ‌
دوای ئەوەی چەن هاووڵاتیەك سكاڵایان دەبنە بنكەی پۆلیسی شەهیدانی قەزای كەلار، پۆلیس  ئاگادار دەكەنەوە كە شەوان پاتری ئۆتۆمبێلەكانیان لەجۆری بارهەڵگر لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە دەدزرێت، پۆلیسی كەلار بەدوایدا دەچن و دزەكە دەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، كەسێكیان بە تۆمەتی دزینی پاتری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەستگیر كردووە، بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژە بەوەدەكات، دوای ئەوەی چەن هاووڵاتیەك سكاڵایان هێنایە بنكەی پۆلیسی شەهیدانی قەزای كەلار و ئاگاداریان كردینەوە كە شەوان پاتری ئۆتۆمبێلەكانیان لەجۆری بارهەڵگر لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە دەدزرێت.

دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بنكەی پۆلیسی شەهیدان توانیان تۆمەتبار دەستگیربكەن دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەوەدانا كەماتوورسكیل و پاتری چەندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری دزیوە، لە ئێستەدا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 بەندكراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.



وشە - سۆران عەزیز