ئالان دێرشۆڤیتز پارێزه‌ر و یاساناسی ئه‌مه‌ریكی و پڕۆفیسۆر له زانكۆی هارڤارد، له باسی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، به هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه بێت، ئێران جه‌نگی دژ به ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاندووه.
به دیاریكراوی برینداركردنی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا، وه‌ك
ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ لێكده‌درێته‌وه، لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه به‌جۆرێكه، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی غه‌زه‌وه تا ئێسته، میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران، زیاتر له 100 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی، كه‌شتی و ئه‌ندامانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
ڕاسته هێرشه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵام ئێران هه‌ریه‌كه له میلیشیا عێراقییه‌كان، حزبوڵای لبنانی و حووسییه‌كانی به‌كار هێناوه له به‌ئامانجكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، یاساناسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێ، به‌گوێره‌ی یاساكانی جه‌نگ، ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه خۆی بڕیاری شه‌ڕ ده‌دات، یان له ڕێی خۆی، یان له‌لایه‌ن دارده‌سته‌كانیه‌وه هێرش ئه‌نجام ده‌دات، كه هه‌ردووكیان ده‌چنه خانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگه‌وه.
دێرشۆڤیتز ده‌ڵێ، هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه به پێی یاساكانی جه‌نگ و یاسا سه‌ربازییه‌كان، ئه‌م كردانه‌ی دوایی ئێران و میلیشیاكانی، به واتای ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ دێت دژ به ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌ت هێرشی كۆتایی كه تێیدا سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به سه‌ختی بریندار بوون.
پڕۆفیسۆره‌كه‌ی زانكۆی هارڤارد، به شێوازێكی ڕوونتر باس له یاساكانی جه‌نگ ده‌كات و ده‌ڵێ، یاساكانی جه‌نگ ئه‌مه‌ریكا ده‌ست كراوه ده‌كات له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئێران، به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كاتێك هێزێك هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزێكی تر، ئه‌وا ئه‌و هێزه‌ی كه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر، ده‌توانێت هێرشی پێچه‌وانه بۆ سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ش ئه‌نجام بدات كه هێرشه‌كه‌یان لێوه نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌ربه ده‌وڵه‌تی هێرشكه‌رن.
دێرشۆڤیتز دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه ئێسته ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، ده‌توانن پێكه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و تێكیانبشكێنن، به‌گوێره‌ی یاساكانی جه‌نگ و له ڕووی ئه‌خلاقیشه‌وه، ئێسته كاتێكی ڕه‌وایه بۆ كۆتاهێنان به ئێران و ده‌بێت له ڕێی تێكشكاندنی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانیانه‌وه ده‌ست پێ بكرێت.
له باسی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا ده‌ڵێ، بایدن تا ئێسته كارێكی وای نه‌كردووه ڕێگری له ئێران بكات هێرش دووباره نه‌كه‌نه‌وه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
دێرشۆڤیتز ده‌ڵێ، پێش ئه‌وه‌ی ئێران بتوانێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت، ئێسته كاتیه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، هه‌روه‌ها یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ڕێ به ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌ده‌ن ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن، چونكه هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران له دۆخی به‌رگریدان و ئێران هێرشی ئه‌نجام داوه.
''با ئه‌وه له بیر نه‌كه‌ین كاتێك هیتله‌ر به‌شێكی ئه‌وروپای داگیر كرد، به‌ریتانیا و وڵاتانی تر ویستیان به ڕێككه‌وتن و شێوازی ئاشتییانه ڕایبگرن، به‌ڵام دواتر درێژه‌ی به سیاسه‌ته پاوانخوازییه‌كانی دا''. دێرشۆڤیتز وای گوت.
هه‌روه‌ها له باسی مامه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ڵێ، هه‌موو جۆره ڕێچاره‌یه‌كمان تاقی كرده‌وه، به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، دانوستان، ئابڵۆقه‌ی ئابووری، به‌ڵام هیچیان نه‌یانتوانیوه ئێران بێبه‌ش بكه‌ن له هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم، بۆیه پێویسته به زووترین كار هێرش ئه‌نجام بدرێت بۆ سه‌ر هه‌موو بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به چه‌كه كوشنده‌كه ڕابگات.
پڕۆفیسۆره‌كه‌ی زانكۆی هارڤارد ده‌ڵێ، ده‌بێت وانه له ڕابردوو وه‌ربگرین و ئێسته ته‌نیا ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران چاره‌سه‌ره له ناوچه‌كه، پێش ئه‌وه‌ی له ڕێی به‌ده‌سهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمه‌وه هه‌موو ناوچه‌كه داگیر بكات، پێویسته ڕژێمی ئێران بڕووخێنرێت.