لە بەشی ناوخۆیی زانكۆیەك بووە شەڕ و بریندار هەیە

:: PM:01:37:30/12/2023 ‌
لەناو بەشی ناوخۆیی زانكۆی كیتاب، لەناو چەند قوتابییەك شەڕ دروست دەبێت و بەهۆیەوە چەند قوتابییەك بریندار دەبن.

ئەمڕۆ شەموو 30ـی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، لەناو بەشی ناوخۆیی زانكۆی كیتاب لە شارۆكەی پردێ، بەهۆی دروستبوونی شەڕ، سێ قوتابیی زانكۆكە بریندار كران.

تا ئێستە هۆكاری تەواوەتی شەڕەكە نەزانراوە، بەڵام بریندارەكان لە نەخۆشخانە بەناوەكانی محەمەد یونس /22 ساڵ/ و جەعفەر عەلی /23 ساڵ/ و تەها مونتەزەر /21 ساڵ/ بە چەكی جۆری (تاپڕ) تۆمار كراون.

شەوی رابردوو لە شارەدێی پردێ دوو چەكداری نەناسراو، چوونەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی چەند كچە قوتابییەك كە وەك بەشە ناوخۆیی بەكاریان هێناوە.

چەكدارەكان داوای مۆبایلیان لە كچە قوتابییەكان كردووە و ئەوانیش ئامادە نەبوون پێیان بدەن، بۆیە بە قۆنداخی كڵاشیكۆف لە كچێكیان داوە، دواتر پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەكە و چەكدارەكان هەڵاتوون.



وشە - رامیار جەواد