هێرش كرایە سەر قوتابییەكی زانكۆ و بریندار كرا

:: AM:11:03:02/01/2024 ‌
بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە تەقە لە قوتابیەكی زانكۆ كرا و بریندار كرا، تا ئێستە تاوانبار نەگیراوە.

ئەمڕۆ سێشەم دووی كانوونی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، بەهۆی تەقەی چەكدارێكی نەناسراو، قوتابییەكی زانكۆ لە كەركووك بریندار دەبێت و مۆبایلەكەی دەدزرێت.

سەرچاوەیەك لە یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس، بۆ "وشە" روونی كردەوە، رووداوەكە لە شەقامی حیساباتی كەركووك بوو، لەلایەن چەكدارێكی نەناسراو تەقە لە گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ كراوە.

پاش برینداربوونی مۆبایلەكەی دەدزێت، ئەو سەرچاوەیە گوتیشی ئەو گەنجە خوێندكاری زانكۆیە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

ئەو تەقەكردنە لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو پۆلیسێكی كەركووك، لەناو بازاڕ لەلایەن كەسێكەوە كوژرا.



وشە - رامیار جەواد