جووتیارانی ئه‌ڵمانیا به هێنانی تراكتۆر بۆ شه‌قامه‌كانی ناو شار، دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیان به خۆپێشاندان كردووه، داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن باری باجی سه‌ریان نه‌هێڵرێت و حكوومه‌ت له سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵپشتییه داراییه‌كان له جووتیاران پێداچوونه‌وه بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی كانوونی دووه‌م، ژماره‌یه‌كی زۆری تراكتۆر به شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌سووڕێنه‌وه. ئه‌نجوومه‌نی جووتیارانی ئه‌ڵمانیا داوای كردووه یاسای به‌رزكردنه‌وه‌ی باج به ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له به‌رلینی ئه‌ڵمانیاوه بڵاو كراونه‌ته‌وه، چه‌ندان كاروانی تراكتۆر به شه‌قامه‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه و هاتوچۆیان له شاره‌كە په‌كخستووه. ژماره‌یه‌ك له جووتیاران به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی ''نه جووتیار، نه خۆراك، نه داهاتوو'' ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
ئامانجی جووتیاران ئه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شار دابخه‌ن و ده‌ڵێن، ته‌نیا لێخۆش‌بوونیان له باج ده‌توانێ له‌و هه‌نگاوه پاشگه‌زیان بكاته‌وه.
یه‌كێتیی شۆفێرانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر رایان گه‌یاندووه، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ن
له‌لایه‌كی تره‌وه یه‌كێتیی شۆفێرانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر رایان گه‌یاندووه، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر دۆخی هاتوچۆ و گواستنه‌وه له ئه‌ڵمانیا په‌ك دەخات.
ئه‌ڵمانیا له ساڵانی رابردوودا بۆ پاڵپشتیكردن له جووتیاران، بودجه‌یه‌كی دیاری كردبوو، به‌گوێره‌ی پلانی نوێی ئۆلاف شۆلتس، ئه‌و پاڵپشتییه‌ی جووتیاران له‌مساڵدا به رێژه‌ی 40% و له ساڵی داهاتوودا به رێژه‌ی 30% كه‌م ده‌كات و له ساڵی 2026 به یه‌كجاری كۆتایی پێ دێت.
هاوكات
voa له زاری رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، دوای خۆپێشاندانی جووتیاران، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا گوتوویه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی باج، جووتیاران ناگرێته‌وه و ئه‌و پلانه‌ش كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی پاڵپشتی له جووتیاران دانرابوو، هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.