په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان زانیاریی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، تا بودجه هه‌موار ده‌كرێته‌وه ناردنی پاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێسته شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ له به‌غدان، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی تا ئێسته بڵاویان كردووه‌ته‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه كردووه كه له به‌غداوه به‌دواداچوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه ده‌كه‌ن.
شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، بۆ "وشه" گوتی، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بكرێت.
دووبه‌ردانی روونی كرده‌وه، چاوه‌رێ ده‌كرێت ئه‌مساڵ مانگانه قه‌رزه‌كه زیاتر له 700 ملیار دینار ره‌وانه بكرێت، چونكه سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پێشتر نووسراوێكی بۆ حكوومه‌تی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه كه 700 ملیار دینار به‌رده‌وام بێت تا بودجه هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌موو داواكارییه‌كانی به‌غدای جێبه‌جێ كردووه، چاوه‌رێ ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی و ده‌رگای وردبینیش واڵا كراوه.
وشه/ بڵند ئیبراھیم