"بەگوژمەی 586 ملیۆن دینار وەزارەتی شارەوانی چەند پڕۆژەیەك لە دهۆك جێبەجێ دەكات"

:: AM:10:20:09/01/2024 ‌
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، بە گوژمەی 586 ملیۆن دینار بۆ 14 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم نۆی كانوونی دووەم، وەزارەتی شارەوانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە،  بەمەبەستی جێبەجێكردنی 14 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندیی پێشان داوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 586  ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار و ئاوی دەوروبەری دهۆك.

"ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەكانی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی و 17%ی داهاتی ئاو و 15%ی داهاتی شارەوانی و 15%ی داهاتی گەشتوگوزارە، لەسەر پلانی ساڵی 2023 لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و كراوە.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتدا هاتووە، پڕۆژەكان بریتین لە دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام، نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی دیواری پاڵپشت و پێشانگەی گەشتیاری و دابینكردنی دار و ڕێكخستنی سیستمی ئاودانیی ناوچە سەوزاییەكان، دابینكردنی گازوایل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دهۆك و تۆڕی ڕووناككەرەوە و كۆنكرێت و چەند بوارێكی تری خزمەتگوزاری.



وشە - سۆران عەزیز