ساڵی رابردوو حكوومه‌تی عێراق هیچ بڕه پاره‌یه‌كی به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان خه‌رج نه‌كرد، به‌ڵام بڕیاره ئه‌مساڵ خه‌رج بكرێ و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
شێروان دووبه‌ردانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ھه‌رێم و پارێزگاكان له په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه چوو، حكوومه‌تی عێراق ھیچ بڕه پاره‌یه‌كی خه‌رج نه‌كرد، ئه‌مساڵ بڕیاره 450 پڕۆژه‌ی راگیرا‌و ته‌واو بكرێن و بودجه‌ی دوو ساڵ بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان خه‌رج بكرێت، پێویسته له‌و بودجه‌یه 11%ی بۆ ھه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
بڕیاره 450 پڕۆژه‌ی راگیرا‌و ته‌واو بكرێن
ئه‌و به ''وشه''ی راگه‌یاند، له‌م شه‌ش مانگه‌دا پاره بۆ پارێزگاكان خه‌رج ده‌كرێت، كه ھه‌م هی ساڵی ڕابردوو و ھه‌میش هی ئه‌مساڵه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج بكرێت و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی پێ جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه وه‌ك په‌رله‌مانتارانی كورد داكۆكی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی پشكی ناوچه كوردستانییه‌كان خه‌رج بكرێت و خزمه‌تی پێ بكرێت.
به‌گوته‌ی دووبه‌ردانی، بودجه‌كه پشكی ھه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه و پێویسته له‌و بودجه‌یه‌ی خه‌رج ده‌كرێت، 11%ی بۆ ھه‌رێمی كوردستان بێت كه بۆ ساڵی ڕابردوو ده‌یكرده 276 ملیار دینار. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، پلان و به‌رنامه‌ی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم