دهۆك.. ژنێك بەهۆی ئاگرەوە گیانی لە دەست دا

:: PM:08:34:12/01/2024 ‌
ئەمشەو بەهۆی رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە یەكێك لە باڵەخانەكانی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبووندا لە دهۆك ژنێك گیانی لە دەست دا و مێردەكەیشی بریندار بوو. 

بەقسەی شایەدحاڵێكی نزیك لە رووداوەكە، بە پەیامنێری وشەی راگەیاند، ئەمشەو رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لە شووقەكانی باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە گەڕەكی ئێتیت لە شارەكانی دهۆك رووی دا. 

شایەدحاڵەكە گووتیشی، لە ئەنجامی رووداوەكە ژنێكی تەمەن 28 ساڵ بە ناوی فاتیما گیانی لە دەست دا و مێردەكەیشی بریندار بووە و تەنیا منداڵە دوو ساڵانەكەیان لە رووداوەكە رزگاری بووە. 

شارستانی ئاگرەکەیان کونترولکردوە و وتییشی، تەرمی ژنەکە گواستراوەتەوە بو پزیشکی داد و مێردەکەسی گواستراوە بو نەخوشخانەی فریاکەوتنی دهۆک.

لەبارەی هۆكاری ئاگر كەوتنەوەكەیش، باسی لەوە كرد كە ئاگرەكە بەهۆی زۆپاوە دروستبووە، بەڵام تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێكی فەرمی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەی رانەگەیاندووە.
 


وشە - پۆڵا مەحموود