وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستی دوو سەرۆكی زانكۆی حكوومی بۆ جاری دووەم ڕادەگەیەنێت

:: PM:12:34:14/01/2024 ‌
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنوێنییەكاندا، پۆستی دوو سەرۆكی زانكۆی حكوومی بۆ جاری دووەم ڕادەگەیەنێت، هەر كەسێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی تێدایە، دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (c.v) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ی كانوونی دووەم، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا هاتووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنوێنییەكاندا، پۆستی دوو سەرۆكی زانكۆی حكوومی بۆ جاری دووەم ڕادەگەیەنێت، هەر كەسێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی تێدایە، دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (c.v) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.

پۆستەكان:
١- سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان
٢- سەرۆكی زانكۆی ئاكرێ بۆ زانستە كردارەكییەكان

مەرجەكان:
١- هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.
٢- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.
٣- خزمەتی لە (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت.
٤- خاوەن توانا و شیاوی كارگێڕی و شارەزایی و دەستپاكی و ئەمانەتی زانستی بێت لە كاركردندا.

تێبینییەكان:
- ئەو بەڕێزەی كە داواكاری پێشكەش دەكات، باشترە دیدوبۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت.
- زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنێت.
- دواكات بۆ پێشكەشكردنی (c.v) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (٢٠٢٤/١/٢١) ڕۆژی (یەكشەم) دەبێت.
- پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرابێت.
- ئەو بەڕێزانەی لە جاری یەكەم داواكارییان پێشكەش كردووە، پێویست ناكات جارێكی تر پێشكەش بكەنەوە.
- هەر بەڕێزێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدی دەكرێت، دەتوانێ (c.v) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بكاتەوە و ڕەوانی بكات.



وشە - رامیار جەواد