به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئۆتۆمبێلی جۆری "مه‌لیكه" زۆر بووه و به‌لێشاو دێته كوردستان، بۆیه "داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م چاره‌سه‌ری به په‌له‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه".
ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه جۆرێكه له تۆیۆتا كه له پشكنین ده‌رنه‌چوون و به‌شێكی زۆریان مه‌رجی سه‌لامه‌تییان به‌هۆی بڕانه‌وه تێدا نییه، بۆیه هاتوچۆیان له شه‌قامه‌كاندا لێ قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی كانوونی دووه‌م، عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، تا ئێسته هیچ بڕیارێك نییه له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئۆتۆمبێلی جۆری مه‌لیكه‌وه، ئه‌م ئۆتۆمبێلانه زۆر بووه و به‌لێشاو دێنه كوردستانه‌وه، بۆیه "داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی بۆ بدۆزێته‌وه".
روونیشی كرده‌وه كه زۆربوونی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه، زیانی بۆ ئاسایش و ته‌ناهی هه‌یه و گێره‌شێوێنی زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ركات بكه‌ونه ناو مه‌فره‌زه‌كانه‌وه، به‌گوێره‌ی یاسای ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و نایاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه‌ی ده‌كه‌ین.
"باردۆخی هاووڵاتییانی كوردستان هی ئه‌وه نییه كه ئه‌م ئۆتۆمبێلانه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و پاره‌یه‌كی زۆر زیان بكه‌ن، بۆیه داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌م كه چاره‌سه‌ری زانستی بۆ بدۆزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نێوانه‌دا هه‌م هاووڵاتییان نیگه‌ران نه‌بن، هه‌م حكوومه‌تیش لێیان دڵنیا بێته‌وه"، ئاسۆ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی وای گوت.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو ڕۆژێك مه‌فره‌زه‌كانیان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سزای ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا بده‌ن و شه‌قامه‌كان رێكبخه‌نه‌وه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د