په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ھه‌مواری یاسای بودجه رێككه‌وتوون، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلا بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه ببه‌نه په‌رله‌مان و له به‌رژه‌وه‌ندیی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلای بكه‌نه‌وه.
مۆفه‌ق شێخ شه‌ھاب سوورچی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی له‌باره‌ی ھه‌مواری یاسای بودجه ئه‌نجام داوه، ئێسته ئه‌ركی ئه‌وانه بتوانن یاساكه به جۆرێك ھه‌موار بكرێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێمی كوردستاندا بێت.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''خۆمان ئاماده كردووه وه‌ك فراكسیۆنه كوردییه‌كان، ھه‌موو ھه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌جۆرێك ھه‌موار بكرێته‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستان مسۆگه‌ر بكرێت ''.
بڕیاره له‌م ھه‌فته‌یه سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان ھه‌ڵبژێرن
به‌گوته‌ی مۆفه‌ق شێخ شه‌ھاب سوورچی، ئێسته بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت پڕۆژه‌ی ھه‌مواری یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلا بكرێته‌وه، بڕیاره له‌م ھه‌فته‌یه سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان ھه‌ڵبژێرن و دواتریش ده‌ست به ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه بكرێت.
ئه‌و گوتی، ھه‌وڵ ده‌ده‌ن كاری رژد بكه‌ن و ئه‌و ھه‌وڵانه‌ی پێشتر له یاسای بودجه تێپه‌ڕ بوون، ئه‌مجاره دووباره نه‌بنه‌وه، بۆیه كاری رژد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه یاسای بودجه ھه‌موار بكرێته‌وه.
پێویسته بگوترێ یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی پێویسته هه‌موار بكرێته‌وه، ئه‌وه‌یه وشه‌ی ''ئینفاقی فعلی'' له ماده‌ی 11ی یاساكه بسڕێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌و بودجه‌یه نه‌به‌سترێته‌وه و به بودجه‌ی سیاده گرێ بدرێت.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم