له چوارچێوه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی به‌رانبه‌ر ئێران هه‌یه، بڕیاره ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو له هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵك خۆپێشاندان بكه‌ن و هێرشی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌ولێر سه‌ركۆنه بكه‌ن.
عه‌زیز ره‌سووڵ په‌یامنێری "وشه" له هه‌ڵه‌بجه پێی راگه‌یاندین، سه‌عات 11ی ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو، له هه‌ڵه‌بجه بۆ پشتیوانی هه‌ولێر و سه‌ركۆنه‌كردنی ئێران، خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌شداریی له‌و خۆپێشاندانه ده‌كه‌ن و لای په‌یكه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر خۆپێشاندانه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات، دروشمه‌كه‌یشی "نا بۆ كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل و بێ تاوان"ـه.
شه‌و 15 له‌سه‌ر 16ی ئه‌م مانگه، ئێران چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی هه‌ولێر كرد كه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا خێزانێكی سڤیل شه‌هید بوون. ئه‌و هێرشه كاردانه‌وه‌ی زۆری ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی لێ كه‌وته‌وه، دوێنێ له 16 وڵاتی جیاجیا خۆپێشاندان به‌ڕێوه چوو، هاوكات ئه‌مڕۆیش زاخۆ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌سه‌ر شه‌قام بوون.