كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو راگەیەنرا

:: AM:10:28:24/01/2024 ‌
كەشناسیی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاو كردەوە، بەپێی پێشبینییەكان بەفر و باران بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی كانوونی دووەم، كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لەكاتی جیاجیادا، ناوچە شاخاوییەكان بارانی مامناوەندی دەبێت و ناوچە سنوورییەكان بەفرێكی كەمی دەبێت، هەروەها سەنتەری پارێزگاكان تا كاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوەبارانی كەم كەمی هەیە، رێژەی بارانبارین لە ئەمڕۆدا لەم ناوچانە كەمێك زیاتر دەبێت بەتایبەت لە( قەڵادزێ-دووكان-رانیە-كۆیە-بەشی باكوری رۆژهەڵاتی سەنتەری پارێزگای هەولێر) لە ئێوارەدا كاریگەریی باران كەم دەبێتەوە.

لەبارەی كەشوهەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو بێت، بەفربارین لەسەر ناوچە سنوورییەكان و بەشێك لە لووتكەی شاخە بەرزەكان بەفربارینی دەبێت، لەبارەی بارانبارین لە هەندێ كاتدا لە ناوچە جیاجیاكان نمەبارانی كەم دەبێت لە سنووری پارێزگای دهۆك و هەولێر و كەركووك، سنووری ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی  بەم شێوە دەبێت:
هەولێر     :  14 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 14  پلەی سیلیزی
دهۆك      : 13   پلەی سیلیزی
كەركووك   : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 15  پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   13 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:   2 پلەی سیلیزی
سۆران  :  10 پلەی سیلیزی



وشە - رامیار جەواد