ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی یاسای بودجەی عێراق دەكات

:: AM:10:20:31/01/2024 ‌
ئەنجوومەنی وەزیران هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە و بودجە و هەناردەكردنەوەی نەوت تاوتوێ دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 31ـی كانوونی دووەم،  بەسەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و چەندان پرس و بابەتی گرنگ تاوتوێ دەكرێن، لەوانە پوختەیەك لەسەر سەردانی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران بۆ داڤۆس و دەرەنجامی ئەو دیدار و گفتوگۆیانەی لە داڤۆس كران، دەخرێنەڕوو.

هاوكات تەوەرێكی تری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، تاوتوێی ئەنجامی گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە و بودجە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیا دەكرێت.

هاوكات لە بەشێكی تردا دەنگ لەسەر رەشنووسی پڕۆژەیاسای كاركردنی كرێكارانی بیانی لە هەرێمی كوردستان دەدرێت.


وشە - رامیار جەواد