به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر به‌شداری و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك وه‌زیران له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس له وڵاتی سویسرا له ڕۆژانی 15-19ی ئه‌م مانگه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كۆڕبه‌ندی داڤۆس، یه‌كێكه له گردبوونه‌وه گرنگه‌كان له‌سه‌ر ئاستی دنیا، بۆیه به‌شداری كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌و جۆره كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسانه‌دا، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و نیشانه‌ی پێگه‌ی گرنگی هه‌رێمه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
سه‌رۆك وه‌زیران گوتی، بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌مساڵ له داڤۆس، (ماڵی كوردستان)مان به به‌شداری و ئاماده‌بوونی چه‌ندان وه‌به‌رهێنه‌ری كوردستانی كرده‌وه، به ئاراسته‌ی دروستكردنی پێوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی له نێوان كه‌رتی تایبه‌تی كوردستان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و بنیاتنانی ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و هه‌لی كاری زیاتر.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی كرده‌وه، بابه‌تی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كانمان له داڤۆس له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی جیهان، گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و كۆتاییهێنان بوو به‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێم، دووپاتیشی كرده‌وه كه هاوسۆزییه‌كی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، به‌تایبه‌تی كه هێرشی ناڕه‌وا و بێ‌پاساو ده‌كرێته سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیلی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زیران دووباره به ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی له كه‌سوكاری شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی و هه‌موو شه‌هیدانی تر كرد، كه بوونه قوربانیی هێرش و زوڵم و سته‌مێكی زۆر گه‌وره له دژی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
له بڕگه‌ی دووه‌مدا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ سه‌باره‌ت به بودجه و مووچه و تێچووی به‌رهه‌مهێنان و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا، كه له‌لایه‌ن كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت و وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه خرایه ڕوو.
ئه‌ندامانی شاندی دانوستان و وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان دووپاتیان كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه و هه‌رێمی كوردستانیش پڕۆژه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌مواری یاسای بودجه‌ی فیدراڵی پێشكه‌ش به لایه‌نی فیدراڵی كردووه به ئاراسته‌ی لابردنی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له یاسای ئێسته‌ی بودجه‌ی فیدراڵ هه‌ن، كه ڕێگرن له ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم به‌گوێره‌ی ته‌رخانكراوی خشته‌كانی بودجه، له پێش هه‌مووشیانه‌وه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ به ته‌مویلكردنی هه‌رێم به به‌شێك له خه‌رجیی مووچه له ڕۆژی 14ى کانوونى دووەم، به‌ڵام به داخه‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی 17 ڕۆژ تا ئێسته بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان به شایسته‌ی خۆی ده‌زانێت له به‌رانبه‌ر به‌جێگه‌یاندنی پابه‌ندییه‌كانی، به‌شه‌بودجه و مووچه‌ی شایسته‌ی خۆی بۆ بنێردرێت هاوشێوه‌ی سه‌رانسه‌ری عێراق، كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌م دواخستن و بیانوو و ڕێكارانه‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆره مووچه‌كه‌نیان دواكه‌وتووه و كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیان و بژێوی دروست كردوون، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هه‌رچی زووه دوا بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ جێبه‌جێ بكات و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌رچی زووه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ، هه‌مواری یاسای بودجه په‌سه‌ند بكات به‌وشێوه‌ی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوین و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی بكات بۆ په‌سه‌ندكردنی، تا چیتر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ست بێ بودجه‌یی و بێ مووچه‌ییه‌وه زیانی زیاتریان به‌رنه‌كه‌وێت و چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م بابه‌ته بكرێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش بووه به زیاده‌وه جێبه‌جێ كراوه، چ له پێشكه‌ش كردنی زانیاری له‌سه‌ر میلاكی گشتی و داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم و واڵاكردنی ده‌رگا و تۆماری دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بۆ وردبینیی چاودێریی دارایی فیدراڵ، بۆیه هیچ پاساو و بیانوویه‌ك بۆ حكوومه‌تی فیدراڵ نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ دواخستنی هه‌مواركردنی یاسای بودجه و به‌جێگه‌یاندنی به‌رپرسیارییه‌تیی خۆی له به‌رانبه‌ر دابینكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ك له ده‌ستووردا جێگیر كراوه.
بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، سه‌باره‌ت به ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی پێوه‌ندیدار به پڕۆژه‌كانی ماسته‌رپلانی شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خرایه ڕوو، تێیدا كێشه و گرفت و پێشنیاری چاره‌سه‌ر بۆ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه خرانه ڕوو بۆ ته‌واوكردنی جێبه‌جێ كردنی ماسته‌رپلان له‌چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی په‌سه‌ندكراو كه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و بنه‌مای پێشخستن و ڕێكخستنی ته‌واوی سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمه، زامنی ئاراسته‌ی فراوانبوون و بووژاندنه‌وه‌یه بۆ مه‌ودایه‌كی درێژخایان به ڕه‌چاوكردنی گۆڕانكارییه ئابووری و ژینگه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوور له به‌كارهێنانی نادروستی زه‌ویی گشتی به ڕێگه‌گرتن له زێده‌ڕۆیی و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ پلانیی سێكته‌ره‌كان.
وێڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هه‌رێمی كوردستان به بارودۆخێكی سه‌ختی دارایی تێده‌په‌رێت، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ریی ماسته‌رپلان وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ پێشخستن و ڕێكخستنی ته‌واوی سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه‌كانی شار و ڕێكخستنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی زه‌وی و ئاراسته‌ی فراوانبوون و بووژاندنه‌وه‌ی شار، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌رك و ئه‌دای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هه‌یه و ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه به ڕاگیراوی ماونه‌ته‌وه بارگرانی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست كردووه.
بۆیه له دوای گفتوگۆكردن و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشنیاره‌كانی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری په‌سه‌ندكرد، وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد كه به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی و توانای دارایی به‌رده‌ست رێكاری پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی ڕاسپارده‌كان بگیرێنه به‌ر.
له دوا بڕگه‌ی كۆبوونه‌وه، ڕه‌شنووسی كۆتایی (ڕێنمایی كاركردنی كرێكارانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان) خرایه ڕوو كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی وه‌زاریی هاوبه‌ش ئاماده كرابوو، كه تێیدا ڕه‌چاوی ئه‌و تێبینییانه كرابوو كه له وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه له ماوه‌ی پێشوو ئاراسته‌ی سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان كردبوو.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگی ئاماده‌بووان ڕه‌شنووسه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، كه ئامانج لێی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌ستی كاری بیانییه له هه‌رێم به شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار و ڕێكخستنه‌وه‌ی پێوەندیی گرێبه‌ستی نێوان خاوه‌نكار و كرێكاری بیانی و كۆمپانیای هێنه‌ری كرێكاری بیانی، به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ كه مافی هه‌مووانی تێدا پارێزراو بێت و پابه‌ندییه‌كانی هه‌مووان ئاشكرا بێت و له كاتی سه‌رپێچی رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ببنه‌وه، له هه‌مان كاتدا ڕێنماییه‌كان بنه‌ماكانی پاراستنی مافی كرێكاری خۆماڵی له‌خۆ گرتووه و پێدانی هه‌لی كار به كرێكاری بیانی ته‌نها له‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه ده‌بێت كه كرێكاری خۆماڵی ناتوانێت پڕیان بكاته‌وه، له هه‌مان كاتدا پاراستنی مافه‌كانی كرێكاری بیانی به‌گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه كارپێكراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتننامه جیهانییه‌كان به‌شێكی گرنگی ڕێنماییه‌كه پێك ده‌هێنێت.