به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له سنووری ئیداره‌ی سۆران، ئافره‌تێك گیانی له ده‌ست دا و دوو كه‌سی تریش به سه‌ختی بریندار بوون.
كاروان فه‌یسه‌ڵ به‌رپرسی بنكه‌ی ته‌ندروستیی سیده‌كان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، سه‌عات 10ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له گوندی زه‌نانی سنووری سیده‌كان، ئافره‌تێك گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه خێزانێكی سێ كه‌سیی تێدابووه كه پیاوێك و ئافره‌تێك و منداڵێك بوون، باوك و منداڵه‌كه بریندار بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و دایكه‌كه‌ش گیانی سپاردووه.
ناوی ئافره‌ته‌كه "وه‌فا لاوه ئه‌بوبه‌كر /32 ساڵ/ـه و پیاوه‌كه‌ش ناوی هۆشه‌نگ خدر /34 ساڵ/ـه.
ته‌رمی ئافره‌ته‌كه بۆ پزیشكی دادی سۆران گوستراوه‌ته‌وه
به‌گوته‌ی كاروان فه‌یسه‌ڵ، ته‌رمی ئافره‌ته‌كه بۆ پزیشكی دادی سۆران گوستراوه‌ته‌وه، برینداره‌كانیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی سه‌ره‌تایی، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی ئاشتی له سۆران نێراون.
رووداوه‌كانی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه ده‌بنه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌تان كه‌س، یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانیش بۆ ره‌چاونه‌كردنی رێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سیده‌كان / سدقی كوێستانی