له دوو پارێزگای ئێران، له هێڵی گواستنه‌وه‌ی گاز ته‌قینه‌وه رووی داوه و به‌رپرسانی ئێرانیش ده‌ڵێن، ته‌قینه‌وه‌كان زیانی گیانییان نه‌بووه و ده‌ستێكی تێكده‌رانه‌یان له پشته.
سه‌عید عه‌قیلی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ستراتیجیی تۆڕی گازی ئێران به میدیاكانی راگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كان سه‌عات دووی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م روویان داوه، یه‌كێكیان له برووجه‌ن بووه كه سه‌ربه پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیارییه و دووه‌میشیان له سه‌فاشه‌هر بووه له پارێزگای فارس.
له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، خه‌ڵك به‌هۆی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه زۆر ترساون
له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، خه‌ڵك به‌هۆی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه زۆر ترساون و له شاره‌كانی برووجه‌ن، بولداجی و گه‌ندمان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، به‌رپرسانی هه‌ردوو پارێزگاكه ده‌ڵێن، ته‌قینه‌وه‌كان هیچ جۆره زیانێكی گیانییان به‌دواوه نه‌بووه و ته‌نیا زیانه‌كان مادی بوون، كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی گاز بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هاتووه‌ته كایه‌وه.
هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.