وه‌زیری نه‌وتی ئێران به میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند، سێ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه له هێڵی گواستنه‌وه‌ی گاز رووی دا، تیرۆریستی بوون.
جه‌واد ئۆوجی وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاماژه‌ی داوه، ته‌قینه‌وه‌كان له سێ شوێنی پارێزگای فارس روویان داوه و رێكاری پێویست بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر.
جێی باسه پێشتر میدیاكانی ئێران باسیان له روودانی دوو ته‌قینه‌وه ئه‌ویش له دوو پارێزگای جیاواز كردبوو، كه‌چی وه‌زیری نه‌وت ده‌ڵێ ته‌نیا له پارێزگای فارس سێ ته‌قینه‌وه روویان داوه.
ته‌قینه‌وه‌كان سه‌عات دووی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م روویان داوه
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی شوبات، سه‌عید عه‌قیلی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ستراتیجیی تۆڕی گازی ئێران گوتبووی، ته‌قینه‌وه‌كان سه‌عات دووی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م روویان داوه، یه‌كێكیان له برووجه‌ن بووه كه سه‌ربه پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیارییه و دووه‌میشیان له سه‌فاشه‌هر بووه له پارێزگای فارس.
له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، خه‌ڵك به‌هۆی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه زۆر ترساون و له شاره‌كانی برووجه‌ن، بولداجی و گه‌ندمان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، به‌رپرسانی هه‌ردوو پارێزگاكه ده‌ڵێن، ته‌قینه‌وه‌كان هیچ جۆره زیانێكی گیانییان به‌دواوه نه‌بووه و ته‌نیا زیانه‌كان مادی بوون، كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی گاز بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هاتووه‌ته كایه‌وه.
هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.