لە سنووری شێروان مەزن سێ پێشمەرگە بەهۆی هەورەبروسكەوە رەوشی تەندروستییان تێكچوو و بەرەو نەخۆشخانە گوازرانەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 15ـی شوبات، بەپێێ زانیارییەكانی "وشە" شەزوی رابردوو بەهۆی هەورەبروسكە سێ پێشمەرگە تەندروستیان تێك دەچێت و بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە.
ئەوەیش زانراوە، لەگەڵ هاتنی شەپۆلێكی چڕی بارانبارین، هەورەبروسكە لە رەبایەكی پێشمەرگەی داوە لە سنووری شێروان مەزن سەربە پپارێزگای هەولێر، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە كە لە ئەركدا بوون، بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
شەوی رابردوو باران بارین ناوبەناو و خوڕ بەردەوامی سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، هەندێ كات هەورتریشقە و هەورەگرمەی لەگەڵ بوو.