هێزێکی چەکدار کۆمپانیایەکیان لە گەرمیان داخست

:: PM:05:57:15/02/2024 ‌
هێزێکی چەکدار کە دەگوترێ سەر بە دەزگای زانیاریی یەکێتین، هەڵیانکوتایە سەر کۆمپانیای عەلوەی کەلار لە ناوچەی لەنگەر. 

هێزەکە بیانووی ئەوەیان هەبووە کە کێشە لەو کۆمپانیایەدا هەبووە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێ، پێدەچێ مەبەستیان سەرانە سەندن بووبێ و ئێستە کۆمپانیاکە داخراوە. 

رووداوەکە نیو سەعات لەمەوبەر /ئێستە سەعات 5:55/ە، روویداوە، هێزێکی ئاسایش ئۆفیسی ئەو کۆمپانیایەی داخست کە سەرپەرشتیی کارەکانی عەلوەی کەلار دەکات.

سەرچاوەیەک بە وشەی گوت، ماوەیەکە کێشە دروستبووە لە نێوان ئەو هاوبەشانەى کە پشکیان هەیە لە عەلوەکەی کەلاردا، ئەمڕۆ بۆ ئەوەی کێشەکان زیاتر گەورە نەبن هێزێکی چەکدار چوونەتە ئۆفیسی کۆمپانیاکە لەوێ و دایانخستووە.

هێشتا زانیاریی تر لەوبارەیە نەگەیشتووە، بەڵام دووپات لەوە کراوەتە هێزەکە چەکداری بوون و لە هێزی فەرمی نەدەچوون.


وشە - وشه‌