دوای سێ رۆژ له ته‌قینه‌وه‌كانی هێڵی گازی ئێران، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری دوو به‌رپرسی رۆژئاوایی و كه‌سێكی نزیك له سوپای پاسداران ئاشكرای كردووه، ته‌قینه‌وه‌كانی سه‌ر هێڵی گازی ئێران، ئیسرائیلیان له پشته‌وه بووه و ته‌نانه‌ت ته‌قینه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌میش كه كارگه‌یه‌كی پێترۆكیمیایی له ئێران كرایه ئامانج، به ئیسرائیل گرێ دراوه.
دوو به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌یان داوه، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و هێڵانه‌ی گاز كارێكی ئاسان نه‌بووه، پێویستی به زانیارییه‌كی زۆر ورد و زانستی و هاوئاهه‌نگییه‌كی پته‌و هه‌بووه و گرنگییه‌كه له‌وه‌دایه سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌كان له یه‌ك كاتدا كراون.
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی زانیارییه‌كانی به‌و رۆژنامه‌یه داوه گوتوویه‌تی، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران زیاتر هێرشێكی نمایشی بووه و ویستوویه‌تی به ئێران بڵێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئاوا ده‌توانێ زیانی زۆر گه‌وره‌ی پێ بگه‌یه‌نێت و ئه‌و په‌یامه‌ی به ئێران داوه، پێ له به‌ڕه‌ی خۆی زیاتر رانه‌كێشێت.
بەگوێرەی
ئیران ئینتەرناشناڵ كه‌سه‌كه‌ی نزیك له سوپای پاسدارانیش به سه‌رچاوه‌كه‌ی گوتووه، حكوومه‌تی ئێرانیش پێی وایه ئیسرائیلییه‌كان له پشتی هێرشه‌كه‌ن، بۆ ئه‌م كاره‌ش سوودی له كه‌سانێك له ناوخۆی ئێران وه‌رگرتووه.
ئیسرائیلییه‌كان، زانیاریی زۆر وردیان له‌باره‌ی خشته‌ی كێشكی پاسه‌وانه‌كان و سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كان هه‌بووه.
هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گاز له ئێران له ژێر چاودێریی توندی هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌دان و وادیاره ئیسرائیلییه‌كان، زانیاریی زۆر وردیان له‌باره‌ی خشته‌ی كێشكی پاسه‌وانه‌كان و سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كان هه‌بووه.
رۆژێك دوای ته‌قینه‌وه‌كان، جه‌واد ئۆوجی وه‌زیری نه‌وتی ئێران به میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاندبوو، سێ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌م 14ی شوبات، تیرۆریستی بوون.
پێشتر میدیاكانی ئێران باسیان له روودانی دوو ته‌قینه‌وه ئه‌ویش له دوو پارێزگای جیاواز كردبوو، كه‌چی وه‌زیری نه‌وت گوتی ته‌نیا له پارێزگای فارس سێ ته‌قینه‌وه روویان داوه.
سه‌عید عه‌قیلی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ستراتیجیی تۆڕی گازی ئێران گوتبووی، ته‌قینه‌وه‌كان سه‌عات دووی به‌ره‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌م روویان داوه، یه‌كێكیان له برووجه‌ن بووه كه سه‌ربه پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیارییه و دووه‌میشیان له سه‌فاشه‌هر بووه له پارێزگای فارس.
ئێران له ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا رۆڵی باڵای هه‌یه
له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، خه‌ڵك به‌هۆی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه زۆر ترسان و له شاره‌كانی برووجه‌ن، بولداجی و گه‌ندمان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ته‌قینه‌وه‌كان زیانی گیانیان نه‌بوو و وه‌ك له‌وسه‌ره‌وه باس كرا، زیاتر گه‌یاندنی په‌یامی هه‌ڕه‌شه بوون بۆ سه‌ر ئێران.
ئێران له ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا رۆڵی باڵای هه‌یه و ئیسرائیل پێی وایه، ئێران هۆكار بووه له‌وه‌ی حه‌ماس كاره‌ساتی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م بێنێته كایه‌وه.