تەرمی ژنێك لە بەنداوی دهۆك دۆزرایەوە

:: PM:12:18:19/02/2024 ‌
تەرمی ژنێك لە بەنداوی دهۆك دۆزرایەوە كە خەڵكی شنگالە و لە كەمپی دۆمیز ژیاوە، ئەوەی زانراوە هیچ شوێنەوارێكی برینداری بەسەر جەستەیەوە نییە، تائێستە هێزە تەناهییەكان هیچ روونكردنەوەیەكیان لەوبارەیەوە بڵاو نەكردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 19ـی شوبات، بەپێی زانیارییەكانی پەیامێنری "وشە" لە دهۆك، بەیانیی ئەمڕۆ لە هێزە تەناهییەكانەوە ئاگادار كراونەتەوە لە بوونی تەرمی ژنێك لە بەنداوی دهۆك، دوای ئەوەی تیمەكانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، تەرمەكە دەرهێنراوە.

ئەوەیش زانراوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئەو ژنە خەڵكی شنگالە و لە كەمپی دۆمیز ژیاوە و تەمەنی لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە.

ئێستە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە، هێشتا دیار نییە كە هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو ژنە چی بووە.



وشە - رامیار جەواد