وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنوێنییەكاندا، هەردوو پۆستی (سەرۆكی زانكۆی گەرمیان) و (سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە) بۆ جاری یەكەم ڕادەگەیەنێت، هەر كەسێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی تێدایە، دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا c.v و داواكارییەكەی پێشكەش بكات تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.
پۆستەكان:
١- سەرۆكی زانكۆی گەرمیان
٢- سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە
مەرجەكان:
١- هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.
٢- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.
٣- خزمەتی لە 10 ساڵ كەمتر نەبێت.
تێبینییەكان:
- ئەو بەڕێزەی داواكاری پێشكەش دەكات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت.
- زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی، هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنێت.
- لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستییە بڵاوكراوەكان.
- پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرابێت.
- دواكات بۆ پێشكەشكردنی c.v و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (29/2/2024) ڕۆژی پێنجشەم دەبێت.
- هەر بەڕێزێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدی دەكرێت، دەتوانێ c.v و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بكاتەوە و ڕەوانی بكات.