به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دهۆك باس له‌وه ده‌كات، وه‌رزی چاندنی په‌تاته له سنووری دهۆك ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مساڵ 33 هه‌زار دۆنم په‌تاته چێنراوه و پێشبینی ده‌كرێت به‌رھه‌م بگاته نزیكه‌ی 400 هه‌زار تۆن .
ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دهۆك، بۆ "وشه" گوتی، له سنووری دهۆك له ھه‌موو ناوچه‌كان ده‌ست به چاندنی به‌رھه‌می په‌تاته كراوه، ئێسته له هه‌موو ناوچه‌كان په‌تاته ده‌چێنرێت و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ له سه‌رانسه‌ری دھۆك، 33 هه‌زار دۆنم زه‌وی به په‌تاته بچێنرێت .
له‌باره‌ی به‌رھه‌می ئه‌مساڵیش، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دهۆك گوتی، له كۆی ئه‌و 33 هه‌زار دۆنم په‌تاته‌ی ده‌چێنرێت له دهۆك، پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می بگاته 397 هه‌زار تۆن په‌تاته، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ھۆی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌رتی كشتوكاڵ، ساڵ به‌ساڵ چاندنی ھه‌موو به‌رھه‌مه‌كان له زیادبووندایه.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرنگییه‌كی تایبه‌ت به كه‌رتی كشتوكاڵ داوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و كه‌رته به‌رده‌وام له بووژانه‌وه‌دا بێت و ئێسته جگه له‌وه‌ی به‌رھه‌مه‌كان له ناوخۆ ساغ ده‌كرێنه‌وه، ساڵی ڕابردوو چه‌ندان جۆری به‌رھه‌م ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كران.
وشه/ بڵند ئیبراھیم