پارێزگاری هه‌ولێر رای گه‌یاند، به گوژمه‌ی 130 ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، چه‌ندان پڕۆژه له پایته‌خت ئه‌نجام ده‌درێ.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی پارێزگا، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی شوبات، به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئەنجام دراوە لەبارەى ته‌رخانكردنی گوژمه‌ی 130 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی ئه‌مساڵی په‌ره‌پێدان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتییان.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له چوارچێوه‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی ئه‌مساڵ 130 ملیار دینار ته‌رخان كراوه، دوای خستنه‌ڕووی پڕۆژه‌كان و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی كراوه بۆ گه‌یاندنى پڕۆژه‌كان و جێبه‌جێ كردنی داواكاری هاووڵاتییان، دووپات له هاوئاهه‌نگی زیاتری نێوان فه‌رمانگه و داوده‌زگاكان كرایه‌وه له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان له سێكته‌ره جیاجیاكان.
پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕای ئه‌وه‌ی دووپاتی له گه‌یاندنی ده‌ستی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری به‌بێ جیاوازی و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له نێوان شار و ده‌ره‌وه‌ی شار به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی كه كه‌مترین ده‌ستی خزمه‌تگوزارییان پێگه‌یشتووه كرده‌وه، تیشكی خسته سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه و میكانیزمی چۆنییه‌تی ده‌ستكردن به پڕۆژه‌كان.