كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، پێی راگه‌یه‌نراوه چیتر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كه نییه و ئێسته ژماره‌یه‌ك چه‌كداری عه‌بدوڵای حاجی مه‌حموود، ده‌ستیان به‌سه‌ر مه‌ڵبه‌نده‌كه‌دا گرتووه و چه‌كداری له‌وێ جێگیر كردووه.
كه‌سێك به‌ناوی غازی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، به ته‌له‌فۆن ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه كه چیتر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆسیالیست نییه له هه‌ولێر و كاتێك هاتووه‌ته مه‌ڵبه‌ند، چه‌كداره‌كانی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود له‌ناو مه‌ڵبه‌ند جێگیر كراون.
ڕوونیشی كرده‌وه كه عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود، كه‌سی له‌گه‌ڵ نییه و ته‌نیا دوو كه‌سی له‌گه‌ڵه، ئێسته له ڕێی هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌یه‌وێ كادری سۆسیالیست بترسێنێ و بچنه پاڵی.
ئه‌و له كاتی به‌كۆتاهاتنی كۆنگره‌كه داوای كرد، راسته‌وخۆی كه‌ناڵه‌كان به‌رده‌وام بێت، چونكه مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كێشه‌ی چه‌كداری له نێوان محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود و عه‌بدوڵای حاجی مه‌حموود سه‌ری هه‌ڵداوه و ئێسته له هه‌وڵدان كێ زۆرتر ده‌ست به‌سه‌ر پێویستییه‌كانی حزبدا بگرێت.