ئاسایشی دهۆك گرتنی چەند گرووپێكی فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكانی راگەیاند

:: PM:01:34:21/02/2024 ‌
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆك، لە چەند هەڵمەتێكی جیاوازدا، چەند گرووپێكی فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان راگەیەنرا.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆك بڵاوی كردووەتەوە، لە ماوەی رابردوودا چەند چالاكییەكی جیاوازیان ئەنجام داوە، چالاكییەكان ئەمانەن:

1- لە دووی شوبات بە هۆی بوونی گومان لەسەر دەرمانی قاچاخ و نایاسایی لەناو شاری دهۆك، پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن هێزەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆك ، توانیان دەست بەسەر كۆگەیەكی دەرمانی قاچاخدا بگرن، لەسەر بڕیاری  بەرێز دادوەر خاوەنی كۆگەكە گیرا .

2- لە 10ـی شوبات، ئاسایشی سێمێل سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆك، توانیان دوو كەس لە كاتی فرۆشتن و بڵاوكردنەوەی مادەی هۆشبەر بگرن، تۆمەتبارەكان دۆسیەی یاساییان بۆ كراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا كراون.

3- لە 13ـی شوبات هێزەكانی سەربە بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆك، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێكدا توانیان دوو كەس لەسەر ساغكردنەوەی دۆلاری ساختە بگرن، لە كاتی گرتنیاندا بڕی پێنج هەزار دۆلاری ئەمەریكیی ساختەیان پێ بووە و بەمەبەستی قوماركردن بەكاریان هێنابوو .

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆك، ئاگاداری هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆك دەكاتەوە كە لەسەر هەبوونی هەر گومانێك لەسەر بابەتی ساختە و ساختەكاری، پێوەندی بە ژمارە (١٠٦)ی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆكەوە بكەن .



وشە - رامیار جەواد