جه‌واد عوجی وه‌زیری نه‌وتی ئێان، ئیسرائیلی به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕییه غازییه‌كانی ئێران تۆمه‌تبار كرد. عوجی ده‌ڵێ، ئیسرائیل ده‌یه‌وێ دابه‌شكردنی سیستمی غازی ئێران بشێوێنێت.
ئه‌مڕۆ 21 شوبات ماڵپه‌ڕی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' بڵاوی كرده‌وه، ئێران ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات به له‌كارخستن و تێكدانی بۆڕیی غازی ناوخۆیی ئێران، به‌ڵام ئیسرائیل تا ئێسته هیچ لێدوانێكی نه‌داوه له‌مباره‌یه‌وه و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی غازی له ئێران نه‌داوه.
ئێسته ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر پرۆگرامی ئه‌تۆمیی ئێران، پێشتریش كاری له‌و جۆره‌ی كردووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا ئیسرائیل له ناو تاران، گه‌وره زانای ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌ی كوشت.
جێی باسه ئه‌و بۆڕییه غازه‌ی ئێران كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه، درێژییه‌كه‌ی یه‌ك هه‌زار و 270 كیلۆمه‌تره.
گرژی و پێكدادانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و دارده‌سته‌كانی ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌مڕۆ ئیسرائیل هێرشێكی تری كردووه‌ته سه‌ر دیمه‌شق، به‌هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه دوور نییه شه‌ڕ بگاته ناوخۆی ئێران و ئیسرائیل سڵ له‌و بژارده‌یه ناكاته‌وه، پێشتریش هێرشی كوشنده‌ی كردووه‌ته سه‌ر تاران.