له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ ئه‌و سنووره، ئه‌مڕۆ له هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه، ده‌رگای پێدانی تابلۆ به ئۆتۆمبێل به هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌كرێته‌وه و ئیتر ده‌توانن به تابلۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئۆتۆمبێله‌كان تۆمار بكه‌ن.
هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌بنه خاوه‌نی تابلۆی ئۆتۆمبێلی خۆیان.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، جگه له دانانی به‌ردی بناغه‌ی پردی تووه‌قووت چه‌ندان، پڕۆژه‌ی تر ده‌كاته‌وه و سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سنووره‌كه‌یش ده‌كات.
سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ هه‌ڵه‌بجه له كاتێكدایه، له‌م كابینه‌یه‌دا حكوومه‌ت 132 پڕۆژه‌ی بۆ ئه‌و سنووره خستووه‌ته گه‌ڕ، ئه‌مڕۆش به حیسابی كلیلی ئاوه‌دانی، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌چێته ناوچه‌كه.