مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، گه‌یشته هه‌ڵه‌بجه و كلیلی ئاوه‌دانیی بۆ سنووره‌كه پێیه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له هه‌ڵه‌بجه چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ بكاته‌وه، له ناویاندا پردی تووقووت و كردنه‌وه‌ی تابلۆی ژماره‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئۆتۆمبێله‌كان و چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیش ده‌كات.
ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا، 132 پڕۆژه بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووه و به‌شێكی زۆریان ته‌واو كراون، جگه له‌وه‌ی گرنگی زۆر به كه‌رتی كشتوكاڵ له‌و سنووره دراوه.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان و 19ـه‌مین پارێزگای عێراقه، ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و هاوسنووره له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
رووبه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 889 كیلۆمه‌تر دووجایه، ژماره‌ی دانیشتووانی سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه زیاتر له 140 هه‌زار كه‌سن، پارێزگاكه له 156 گوند، سێ شاره‌دێ و شارۆچكه‌یه‌ك پێكدێت.