مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له باڵه‌خانه‌ی پارێزگا سه‌رپه‌شتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و جێگره‌كانی و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێیه‌كانی سنووری پارێزگاكه ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌باری دۆخی خزمه‌تگوزاریی پارێزگاكه و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان كرا.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی پارێزگا و پێداویستییه‌كانی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵه‌بجه شایانی خزمه‌تكردنی زیاتره. به‌رپرسانی پارێزگاكه‌ی ڕاسپارد كه به باشترین شێوه خزمه‌تی هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك بڕیار دران له‌وانه :
-په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی رێكاره یاساییه‌كانی به قه‌زابوونی خورماڵ.
-دامه‌زراندنی 500 كه‌س به‌گرێبه‌ست له داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم.
-ده‌ست بكرێت به قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی ناوشاری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
-لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوون و پاشان ده‌ستنیشانكردنی ڕێژه‌یه‌ك له داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ دانیشتووانی پارێزگاكه.
-تایبه‌تمه‌ندی بدرێت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی شاره‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه پلانی بۆ دانراوه.
-وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، بڕیاری كردنه‌وه‌ی كۆلیجی پزیشكی له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌ربكات و دواتر كار له‌سه‌ر رێكار و پێداویستییه‌كانی بكرێت.