مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رای گه‌یاند، سه‌ره‌تا ئه‌م حكوومه‌ته هه‌وڵی زۆرمان دا بێینه ئه‌و سنووره‌و ئێسته‌یش خۆشحاڵم له هه‌ڵه‌بجه‌م.
مه‌سروور بارزانی گوتی، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه سوودێكی زۆر به خه‌ڵكی ده‌گات و كاریگه‌رییه‌كی باشی له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، شانازی ده‌كه‌م له هه‌ڵه‌بجه رێژه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ژنان له هه‌موو كوردستان كه‌متره كه ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی روونه خاوه‌نی كولتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندن.
له‌باره‌ی كشتوكاڵییه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران گوتی، ناوچه‌یه‌كی به‌پیتی كشتوكاڵییه و حكوومه‌ت له‌چوارچێوه‌ی گرنگیدان به كشتوكاڵ ساڵی ڕابردوو هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كرد و ئێسته وه‌ك براندێكی گرنگی كشتوكاڵی ده‌ناسرێن.
" هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته سیمای قوربانییه‌كانی كوردستان و وه‌ك پێویست خزمه‌ت نه‌كراوه كه ئه‌ركی هه‌موومانه خزمه‌تی بكه‌ین" سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وای گوت.
سه‌رۆك وه‌زیران گوتی، له‌لایه‌ك تاوان به‌رانبه‌رمان ده‌كرێت و له‌لایه‌كی تره‌وه قورگمان ده‌گرن و له‌لایه‌كی تریش خه‌ڵكی تر به لاڕێدا ده‌به‌ن، كه ئه‌وه چیتر قبووڵكراو نییه، بۆیه پێویسته عێراق ناچار بكرێ هه‌ڵه‌بجه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
مه‌سروور بارزانی به پێویستیزانی رووبه‌ڕووی حكوومه‌تی فیدڕاڵی ببینه‌وه و داوای مافه‌كان بكه‌ین و "خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین" كه ئێسته جێی سه‌رسوڕمانه رێكاره‌كانی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ته‌واو ناكرێن.