له هه‌ڵه‌بجه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، كارگه‌ی زه‌یتی زه‌یتوونی "راسان"ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، به ئاسووده‌ییه‌كی ته‌واوه‌وه له‌ناو كارگه‌كه ده‌گه‌ڕا و له به‌شه‌كانی ده‌پرسی. پێده‌چوو به ته‌واوی دڵخۆش بێ كه به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستان به‌هه‌ده‌ر ناچێت و له‌و كارگه‌یه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
كارگه‌یه‌كی زه‌یتی زه‌یتوونی راسان له ساڵی 2018 دامه‌زرێنراوه و ئێسته كار بۆ فراوانكردنی ده‌كرێت، كارگه‌كه بووه‌ته فریادڕه‌سی به‌رهه‌می زه‌یتوونی به‌شێك له جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر له 250 هاووڵاتیی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له كارگه‌ی زه‌یتی زه‌یتوونی راسان سوودمه‌ندن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی شوبات، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد، به‌ردی بناغه‌ی تووه‌قووتی دانا و له هه‌مان كاتدا تابلۆی ئۆتۆمبێلی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان فه‌راهه‌م كرد. هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌وه دڵخۆش بوون و رێ‌یان نه‌ده‌دا سه‌رۆك وه‌زیران بڕوا تا به دڵی خۆیان وێنه‌یان له‌گه‌ڵ كرد و خۆشه‌ویستییان پێ به‌خشی.