فڕۆكەی جەنگیی توركیا پرۆژەیەكی ئاوی دهۆك مووشەكباران دەكات

:: PM:06:31:22/02/2024 ‌

جارێكی تر فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتی توركیا هێرشیان كردووەتە سەر چەند شوێنێكی پارێزگای دهۆك و پرۆژەیەكی ئاویان كردووەتە ئامانج.

بەپێی زانیاریی شایەتحاڵانی دەڤەرەكە، ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی شوبات، چەند فڕۆكەیەكی جەنگیی توركیا، پرۆژەیەكی تایبەت بە ئاوی ئاژەڵدارییان لە پارێزگای دهۆك كردووەتە ئامانج و وێرانیان كردووە.

بۆردمانەكە بەیانیی زووی ئەمڕۆ بووە لە دەڤەری ئامێدی، بە بیانووی بوونی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەردەوام ئەو دەڤەرە بۆردمان دەكرێت و خەڵكی گوندنشینان ژیانیان بەهۆی ئەو بۆردمانانەوە هەراسان بووە و بەشێكیان چۆڵیان كردووە.

بۆردمانەكە لە نزیك گوندی بلاڤە بووە، بۆیە زیانێكی زۆری ئاژەڵانی ئەو گوندە و چەند گوندێكی دەوروپشتی داوە، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا پشتیان بەو پرۆژەیە بەستووە.


وشە - عەبدوڵا عومەر