پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه راى ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران پڕ له خێره بۆ هه‌ڵه‌بجه، پێموایه نه‌ك نۆ خاڵ، ئه‌گه‌ر 19 خاڵیشمان خستبا به‌رده‌ستییان، جێبه‌جێی ده‌كرد.
رۆژى 22ى شوباتى2024، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان به ده‌ستێكى پڕ پڕۆژه‌وه سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى گرنگى له سنووره‌كه كرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران 500 هه‌ڵه‌بجه‌یی دامه‌زراند و به‌ردى بناخه‌ى پردى تووه‌قووتى دانا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا راى گه‌یاند، ده‌بوو زیاتر خزمه‌تى ئه‌و سنووره بكرێت.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه راى گه‌یاند، یاداشته نۆ خاڵییه‌كه‌ى دراوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران، به‌شێكه له ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، كه‌سوكاری شه‌هیدان و بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، كه پێوه‌ندی به ده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره هه‌یه.
ئه‌و له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى كوردستان24 ده‌ڵێ، خاڵی یه‌كه‌می یاداشتنامه‌كه بریتی بوو له دامه‌زراندنی 500 كوڕ و كچی ده‌رچووی هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها خاڵێكی تریش بریتی بوو له قیرتاوكردنی 50 كیلۆمه‌تر له سنووری ئه‌و پارێزگایه.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رای گه‌یاند، هه‌نگاوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران پڕ له خێره بۆ هه‌ڵه‌بجه، پێموایه نه‌ك نۆ خاڵ، ئه‌گه‌ر 19 خاڵیشمان خستبا به‌رده‌ستییان، جێبه‌جێی ده‌كرد.