قاسم ئەعرەجی: ئێستە لە عێراق مادەی هۆشبەر هەڕەشەیە نەك داعش

:: PM:01:27:24/02/2024 ‌
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕای گەیاند، هاتنی هاوپەیمانان لەسەر داوای عێراق بووە، كەس ناتوانێت هەر لەخۆیەوە بە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بڵێت بڕۆنە دەرەوە.

قاسم ئەعرەجی لە میانی شەشەمین دیداری نێودەوڵەتیی بەغدا ڕای گەیاند، هاتنی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر داوای عێراق بووە، ئەوكاتەی عێراق پێویستی زۆری بەهاتنی ئەو هێزانە بووە، بۆیە نابێت ڕاستەوخۆ بە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بگوترێت بڕۆن، بەڵكو دەبێت ڕێككەوتنی دووقۆڵی لەگەڵ ئەو هێزانە بكرێت، لیژنەی هاوبەش هەیە و حكوومەت چاوەڕێی تەواوبوونی كاری لیژنەكانە.

ئەعرەجی ئاماژەی بەوەش كرد،  ئێستە لە عێراق مادەی هۆشبەر هەڕەشەیە نەك داعش. ئەوەشی گوت، ئەو ژمارەی كە باس دەكرێت لەوەی چەكدارانی داعش لە نێوان پێنج بۆ حەوت هەزار چەكداردایە، زیادەڕەویی تێدایە، داعش لە هەندێ ناوچەی سنووردار و ئەشكەوت و شاخدا ماون و هێزێكی ئەوتۆیان نییە.

 



وشە - سۆران عەزیز