قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، سه‌ردانی كۆلیژی قه‌ڵاچوالانی كرد و له‌گه‌ڵ ژنه‌كانی ئه‌و كۆلیژه كۆ بووه‌وه، تاڵه‌بانی له‌وێ رای گه‌یاند، متمانه‌ی ته‌واومان به توانا و لێهاتوویی ژنان هه‌یه.
قوباد تاڵه‌بانی رای گه‌یاند، مام جه‌لال گرنگی تایبه‌تی ده‌دا به به‌شداریكردنی ژنان له خوله‌كانی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌رانی ژن له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ته‌ناهییه‌كان.
قوباد تاڵه‌بانی دڵخۆشیی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه ساڵ له دوای ساڵ رێژه‌ی به‌شداریكردنی ژنان له خوله‌كانی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ئاماده ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی شان به شانی پیاوان به‌رگری له خاكی كوردستان و هاووڵاتییان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، متمانه‌ی ته‌واومان به توانای ژنان هه‌یه له ناو هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ته‌ناهییه‌كانی تر هه‌یه و داواشیكرد ژنان زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن له په‌ره‌پێدانی توانا و شاره‌زایی خۆیان له‌ناو هێزه ته‌ناهییه‌كان.
له كۆتاییشدا گوتی، ژنانی كورد به‌وه ناسراون هه‌میشه شانبه‌شانی پیاوان به‌شداربوون له به‌رگریكردن له خاك و نیشتمان، بۆیه پێویسته له‌مه‌ودوا زیاتر كاربكرێت.