18 كامێرا لە ڕێی هەولێر- دهۆك دانرا "هێدی باژۆن"

:: AM:09:21:27/02/2024 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە لە ئەمڕۆوە كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی خاڵ بۆ خاڵ، لە رێی هەولێر – دهۆك لە بەرانبەر گوندی گەزنە تا پردی چەمە دەكەونە كار.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرەتا بۆ ماوەی هەفتەیەك بەشێوەی تاقیكردنەوە كار دەكەن، دواتر لە رۆژی چواری ئادار سەعات 12ـی شەو، دەست بە تۆماركردنی سەرپێچییەكان دەكەن.

روونیشی كردووەتەوە، بەرزترین خێرایی رێپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووكەكان 100 كیلۆمەترە لە سەعاتێكدا، بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 كیلۆمەتر لە سەعاتێك دیاری كراوە.

بەپێی بەدوادەچوونی "وشە"، 18 كامێرای هاتوچۆ بۆ تۆماری تیژڕەوی دانراوە كە نۆی چوونە و نۆی هاتنەوەیە.


وشە - رامیار جەواد