له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی به ئێرانیكردنی سێكته‌ره جیاوازه‌كانی سنووری پارێزگاری سلێمانی، خولێكی فێربوونی زمانی فارسی له‌لایه‌ن خانه‌ی فه‌رهه‌نگیی كۆنسوڵگه‌ی ئێران له سلێمانی، بۆ زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی كرایه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی، باس له‌وه كراوه، له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ‌دا، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌هاوكاریی خانه‌ی فه‌رهه‌نگی كۆنسوڵگه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری سلێمانی، خولی فێربوونی زمانی فارسی بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خوله‌كه‌دا سوپاسی كونسوڵگه كرا بۆ هاوئاهه‌نگیی زانستی و فه‌رهه‌نگیان له‌گه‌ڵ زانكۆدا، پاشان ئوستاد حه‌سه‌نپوور به‌رپرسی خانه‌ی فه‌رهه‌نگیی كونسوڵگه و مامۆستا ئاودێر، باسیان له پێوه‌ندییه‌كانی زانكۆ كرد و رێوشوێنه‌كان و ئاسته‌كانی فێربوون تاوتوێ كرا، كه له ئاستی سه‌ره‌تاوه بۆ ئاستی پێشكه‌وتوو ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی ''وشه''، ئه‌م هه‌وڵه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی یه‌كێتی و لایه‌نه هه‌واڵگری و ته‌ناهییه‌كان دێت.
ئێران ساڵانه له پشت په‌رده‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ قوتابیانی ئاره‌زوومه‌ندی خوێندنی ئاسته‌كانی (به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر، دكتۆرا) بۆ رووكردنه زانكۆكانی وڵاته‌كه‌ی، به ئێرانیكردن و فێربوونی زمانی فارسیی كردووه‌ته ئامانج.
له زانیارییه‌كاندا هاتووه، پێشتر ئه‌گه‌ر ته‌نیا فێربوونی زمان بۆ قوتابییان بووه، به‌ڵام ئێسته كه ئاشكرا بووه كاره‌كه له ژێر چاودێری كونسوڵگه‌ی ئێران له سلێمانی گه‌یشتووه‌ته‌وه زانكۆكان، له داهاتوودا په‌ل بۆ زۆربه‌ی ناوه‌نده ئه‌كادیمی و سێكته‌ره گرنگه‌كانی تردا ده‌كێشێت.
تا دێت مه‌ترسییه‌كانی زاڵبوونی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر زۆنی سه‌وزدا زیاتر ده‌بێت.
ئارام فه‌تحوڵا چالاكی مه‌ده‌نی له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، تا دێت مه‌ترسییه‌كانی زاڵبوونی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر زۆنی سه‌وزدا كه یه‌كێتیی هاوپه‌یمانی نزیكی ئێران و شیعه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، زیاتر ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، زمانی فارسی بۆ كوردێك هیچ گرنگییه‌كی نییه، ئه‌گه‌ر كۆماری ئێسلامیی ئێران له پشتیه‌وه ئامانج و ویستی تری تێدا نه‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و هه‌واڵگرییه‌كانی یه‌ك نه‌گرێته‌وه. پێویسته سنوورێك بۆ ئێرانییه‌كان دابنرێت كه له ژێر ناوی جیاوازدا، تاكی كورد له هه‌رێمی كوردستان بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له خۆی بێت، بخزێنرێته ناو یارییه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كه له‌وه‌شدا بێگومان ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆنی سه‌وز لێی به‌رپرسن.
دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی 2021، به‌ته‌واوی ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر جومگه هه‌ستیاره‌كانی حكومڕانیی سلێمانیدا گرتووه و له رێی سه‌رانی باڵای ده‌باشانه‌وه، كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی له عێراق و سلێمانی ده‌كات، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی هاووڵاتییان و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپییه‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
وشه\ تایبه‌ت