پەروەردەی سلێمانی پشووی راگەیاند

:: AM:09:06:28/02/2024 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، لە پێناو سەلامەتیی قوتابیان، پەروەردەی شارەكان سەرپشك كراون دەوامیان بكەنە پشوو.

ئەمڕۆ چوارشەم 28ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، وەك پێشتر دەسەڵات درابووە بەڕێوەبەری پەروەردەكان و سەرۆكی یەكە ئیدارییەكان، لە هەر پەروەردەیەك ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە، دەتوانن بیكەن بە پشوو.

باس لەوەش كراوە، لە پێناو پاراستن و سەلامەتیی گیانی خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران، پەروەردەكان دەسەڵاتیان پێ دراوە دەوام بكرێتە پشوو، لەبەر بوونی بای بەهێز و كڕێوەی بەفر.

شەوی رابردوو شەپۆلێكی بەفربارین ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری گرتەوە، بەهۆیەوە لە بەشێك لە پەروەردەكان كرایە پشوو.



وشە - رامیار جەواد