توركیا لەسەر ڕێی سەرەكیی دێرك- قامیشلۆ سێ ئۆتۆمبێلی كردە ئامانج

:: AM:11:16:28/02/2024 ‌
بەیانیی ئەمڕۆ 28ی شوبات، توركیا لە ڕێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە، سێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی لەسەر ڕێی سەرەكیی دێرك- قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان كردە ئامانج، تا ئێستە زیانە گیانییەكانی هێرشەكە نەزانراوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، كەمێك پێش ئێستە دەوڵەتی داگیركەری تورك، سێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی لەسەر ڕێی سەرەكی دێرك- قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان كردە ئامانج.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو سێ ئۆتۆمبێلە لەڕێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە هێرشان كراوەتە سەر. تا ئێستە دەسەڵاتدارانی ناوچەكە، زیانە گیانییەكانی ئەو هێرشەیان ڕانەگەیاندووە.



وشە - سۆران عەزیز