دەشنێ لە دهۆك كۆنسێرت دەكات

:: AM:11:52:28/02/2024 ‌
هونەرمەند دەشنێ موراد لە زانكۆی ئەمەریكی لە دهۆك كۆنسێرتێك ساز دەكات، بڕیارە داهاتی ئەو كۆنسرێتە بدرێتە ئەو قوتابیانەی هەژارن.

 ڕۆژی حەوتی ئادار، هونەرمەندی شۆخ و شەنگی كورد دەشنێ موراد، كۆنسرێتێك لە زانكۆی دهۆك ڕێكدەخات، لەم كۆنسرێتەدا چەندان گۆرانیی خۆی و هونەرمەندانی تر پێشكەش دەكات.

دەشنێ ڕای گەیاند، ئامانج لەو كۆنسرێتە ئەوەیە هەندێك داهات بۆ قوتابیانی هەژاری سنوورەكە كۆ بكرێتەوە، كۆنسرێتەكە كارێكی خێرخوازییە، بۆیە هیوادارم زۆرترین داهات بۆ ئەو قوتابیانە كۆ بكرێتەوە.

ئەم كۆنسرێتە لەناو زانكۆی ئەمەریكی لە دهۆك لە حەوتی ئادار لە سەعات سێی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت، زانكۆی ئەمەریكی زانكۆیەكی قازانج نەویستە و تا ئێستە چەندان كاری هونەری و رۆشنبیری و خێرخوازیی ئەنجام داوە.

 

 

 

 




وشە - سۆران عەزیز