ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌سه‌ر رێی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ كه‌ڵه‌ك، ڕووداوێكی ھاتوچۆ ڕووی دا و به‌وھۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دا. قایمقامی به‌رده‌ڕ‌ش ده‌ڵێت، ته‌نیا به جووتسایكردنی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ كه‌ڵه‌ك كێشه‌ی ھاتوچۆی ئه‌و سنووره چاره‌سه‌ر ده‌بن.
ئیسماعیل مسته‌فا ڕه‌شید قایمقامی به‌رده‌ڕه‌ش، به ''وشه''ی راگه‌یاند، دوای ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر رێی به‌رده‌ڕه‌ش، بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی سێ ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ كه‌ڵه‌ك بكرێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌م رێكاره چاره‌سه‌ر نییه و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی جووتسایدكردنی رێی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ كه‌ڵه‌ك جێبه‌جێ بكرێت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تیش قسه‌یان كردووه وه‌ك دیزاین و دروستكردن، كراوه‌ته ته‌نده‌ر و چه‌ند كۆمپانیایه‌ك داواكارییان پێشكه‌ش كردووه و ئێسته له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دایه، بڕیاره به‌منزیكانه تاوتوێكردنی بۆ بكرێت و ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كی باش ھه‌بێت پێی ده‌درێت تا جێبه‌جێی بكات.
به‌ڵێنی دا په‌له بكرێت له دروستكردنی رێیه‌كه
ئیسماعیل مسته‌فا ڕه‌شید گوتی، ''له كاتی سه‌ردانی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ناوچه‌كه، داواكاریی ئه‌و رێیه‌مان لێ كرد و ئه‌ویش به‌ڵێنی دا په‌له بكرێت له دروستكردنی رێیه‌كه و به دروستكردنی رێیه‌كه‌ش، كێشه‌ی ڕووداوه‌كانی ھاتوچۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت ''.
ئه‌و به پێویستی ده‌زانێت شۆفێران زیاتر پابه‌ندی رێنوێنییه‌كانی ھاتوچۆ بن و شوفێری ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆكه‌ش بیانی بووه، گیراوه و له ده‌ست ھێزه‌كانی پۆلیسدایه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، داواكاریی خه‌ڵك بۆ دروستكردنی رێیه‌كه ڕه‌وایه و به‌ھه‌ند وه‌ریده‌گرن، كار ده‌كرێت به زووترین كات جووتساید بكرێت.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم