"وشە" وردەكاری هێرشە درۆنییەكەی كەلار بڵاو دەكاتەوە

:: PM:02:22:01/03/2024 ‌
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر ماڵێك لە كەلار و بەوهۆیەوە كەسێك گیانی لە دەست دا و هێزە ئەمنیەكانیش لە شوێنی روداوەكە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن.

ئەمڕۆ هەینی یەكی ئادار، بەپێى زانیارییەكانی "وشە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەدرۆن هێرشكراوەتەسەر ماڵێك لە گەڕەكی شەهیدانی كەلار لەنزیك قوتابخانەی سەفین لەنزیك فلكەی ئاوارەكان.

ئەوەیش زانراوە، بۆردمانەكە بارەگایەكی تەڤگەری ئازادی لە كەلار كردۆتە ئامانج و بەوهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە، زیانی مادیش بەر ماڵەكە و چەند خانوویەكی دەوروبەری گەیشتوە.

عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە "وشە"ـی راگەیاند، دەنگێگی بەهێزمان بیستوە و هێزە تەناهییەكان دەچنە شوێنی روداوەكە بەمەبەستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە، ئەوەیش زانراوە كەسێ: بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.



وشە - رامیار جەواد