ئاگاداریيەك لە شانەی راگەیاندن وهۆشیاری پێشمەرگە ‌بۆ هاووڵاتییان

:: PM:02:29:01/03/2024 ‌
وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە نزیكی سەنگەرەكانی پێشمەرگە نەكەونەوە و چەند ڕێنوێنییەك بڵاو دەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی یەكی ئادار، لە ئاگادارییەكی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە، لەگەڵ نزیك بوونەوەی بەهار و دەست پێكردنی گەشت و سەیران هەست بەوە دەكرێ خەڵكێكی زۆر روو لە ناوچەكانی بناری چیای قەرەچوغ و ئەو دەڤەرانەی تر بكەن، كە نزیكن لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە.

بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و سەیرانكاران تكایە رەچاوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بكەن:

1. بەهەموو شێوەیەك تەقە كردن قەدەغەیە بەتایبەت لەو سنورانەی كە نزیكن لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەوە. 
2. بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش  پێویستە سەیرانكار لە سنوری سەنگەرەكانی پێشمەرگە وهێزە چەكدارەكان نزیك نەكەونەوە.‌
3. دەبێ هەموومان بە یەكەوە پارێزگاری لە ژینگە بكەین, بۆیە بڕینی دار و ڕاوكردن بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
4. پێویستە هاووڵاتییان هەست بە بەرپرسیارێتی ژینگەپارێزی بكەن و كەمتەرخەم نەبن لەم‌ ئەركی نیشتیمانیەداو، شوێنی گەشت و سەیرانەكانیان خاوێن رابگرن و پاشماوەی خواردنەكانیان بەجێنەهێڵن.
5. پاراستنی پاكو خاوێنی سەرچاوەكانی ئاو و ڕووبارەكان ئەركی نیشتیمانی هەموو لایەكە بۆیە دەبێ بیانپارێزین.



وشە - رامیار جەواد