به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان گرتنی دوو بازرگانی له هه‌ولێر راگه‌یاند كه زیاتر له پێنج كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ریان لا بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ئادار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان رای گه‌یاند، له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان و گرتنی تۆمه‌تباران ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن تیمه‌كان دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانرا بڕی پێنج كیلۆ گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری "كریستاڵ" دوای هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازگه‌كانی ئاسایش، ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت .
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه له‌م چالاكیه‌شدا دوو بازرگان گیران كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌دوای ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌وه‌بوون كه یه‌كێك بوون له‌و سه‌رچاوانه‌ی ئه‌م ماددانه‌یه‌یان ده‌گه‌یانده ناو شاری هه‌ولێر و له‌وێش ساغییان ده‌كرده‌وه و گه‌نج و لاوی كوردیان به‌هۆیه‌وه به‌لاڕێدا ده‌برد .