نرخی زێڕ ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد

:: AM:09:01:03/03/2024 ‌
نرخی زێڕ لەسەر ئاستی دنیا بەرزترین نرخی تۆمار كرد، ئەمەیش راستەوخۆ كاریگەریی كردە سەر نرخی زێڕ لە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئادار، رزگار تەیب دانا خاوەنی زێڕنگری ئیمان، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ لە دوو هەزار و 39 دۆلارەوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 85 دۆلار، بەوەش هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 50 دۆلاری چووەتەسەر.

زیاتر گوتی، ئێستە نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بووە بە 513 هەزار دینار، عەیاری 21 بووە بە 453 هەزار و عەیاری 18 بووە بە 393 هەزار دینار.

لەبارەی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكەی رای گەیاند، لێدوانەكانی ئەمدواییەی بەرپرسانی ئابووری ئەمەریكا لەبارەی بانكەكانەوە، هۆكارێكی سەرەكیی گرانبوونی زێڕ بوو، هەروەها هۆكارێكی تریش ئەگەری فراوانبوونی شەڕی ئۆكراینایە.

بە گوتەی ئەو زێڕنگرە ئێستە نرخی زێڕ لە ناوخۆ بەم شێوەیەیە:

 مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 513 هەزار دینار
 مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 453  هەزار دینار
 مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 393  هەزار دینار


وشە - رامیار جەواد