له ماوه‌ی 48 سه‌عاتی ڕابردوودا، تیرۆریستانی داعش چه‌ندان چه‌كداری سه‌ربه حكوومه‌تی سووریایان كوشتووه، له عێراقیش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سوپای ئه‌و وڵاته و بریندار هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی سووریاوه به ''
North Press''ی ڕاگه‌یاندووه، له ''ئه‌لسوخنه''ی ڕۆژهه‌ڵاتی حمس، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سوپای سووریا و له هێرشه‌كانیاندا مووشه‌كیان به‌كار هێناوه، هێرشه‌كه‌ی داعش قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و سێ سه‌ربازی سوپای سووریا كوژراون.
له هێرشێكی تردا چه‌كدارانی داعش دره‌نگانی ڕۆژی هه‌ینی، پێگه‌كانی فیرقه‌ی 17ی سوپای سووریایان له گوندی ''ئه‌لمه‌سره‌ب'' له ڕۆژئاوای دێره‌زوور له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كردووه‌ته ئامانج، له ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازی سوپای سووریا كوژراون.
له عێراقیشدا ئاژانسی هه‌واڵی ''عه‌ماق'' كه میدیای سه‌ربه داعشه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی ''ئه‌لسه‌لمیه'' له باكوری به‌غدا، دوو ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كه بووه هۆی كوشتنی سه‌ربازێكی سوپای عێراق و برینداربوونی چه‌ندان سه‌ربازی تر.
به‌مدواییه داعش ده‌ستی كردووه‌ته‌وه به جووڵه‌كانی و ده‌نگۆی پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق، بووه‌ته هۆی دروستبوونی پشێوی له عێراق و تیرۆریستانیش كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه.